ڕوانگە - سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف) ئاشکرای دەکات، ڕۆژانه نزیكه‌ی ٢٨ منداڵ له غه‌ززه به‌هۆی بۆردومان و گه‌مارۆكانه‌وه شەهید دەبن، هۆشداریده‌دات له تێكچونی دۆخی مرۆیی به‌هۆی كه‌میی خۆراك و ئاو و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه.
رێكخراوی یونیسێف له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، منداڵان له غه‌ززه به‌هۆی "بۆردومان و به‌دخۆراكی و برسێتی و نه‌بونی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كانه‌وه" ڕوبه‌ڕوی مردن ده‌بنه‌وه.
ئاشکرایشیکردووە، له غه‌ززه به تێكڕا ڕۆژانه ٢٨ منداڵ شەهید دەبن، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "منداڵانی غه‌ززه پێویستیان به خۆراك و ئاو و ده‌رمان و پاراستن هه‌یه، له هه‌موی گرنگتر پێویستیان به ئاگربه‌سته له‌ئێستادا".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویکردۆتەوە:" له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ دا زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه شەهید بوون له كاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك، له خاڵه‌كانی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان و به درێژایی ڕێگاكانی یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
له ده‌ره‌وه‌ی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڕێكخراوه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌لئه‌بیب له ٢٧ی ئایارەوه ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی پلانی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی به‌ناو "ده‌زگای فریاگوزاری مرۆیی غه‌ززه"، ڕێكخراوێك كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه.