ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەبارەی ڕووداوی کوژرانی دوو گەنجی پارێزگاکەوە ڕونکردەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، دووکەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون.
لە ڕونکردنەوەیەکدا پۆلیسی هەڵەبجە،ئاشکرایکردووە:" لەسەر رووداوی کوژرانی دوو گەنج و برینداربوونی گەنجێکی تر، دوو کەس بەماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٨/٥ ڕوداوێکی تەقەکردن لەگەڕەکی فەرمانبەران بووە هۆی کوژرانی دووکەس بەناوەکانی (ب .ج .ف) تەمەن ۲۰ ساڵ و (ش . م .ا) و برینداربونی کەسێکی کە بەناوی (پ. م . ت) تەمەن ۳۱ ساڵ،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەیشی خستۆتەڕوو:"بەگومانی ڕووداوەکە دووکەس بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەمادەی ٤۰٦ ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.