ڕوانگەـ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ 5ی ئابی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (7) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) لە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 7ی ئاب، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیشیکردۆتەوە:"لەم مانگەدا، نزیکەی (74000) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی "هەژماری من" هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.