ڕوانگە - ئەگەرچی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی وەک دوا وادە داناوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕوسا و ئۆکرانیا، هەروەها سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت، ئەگەربێت و پابەندی بڕیارەکە نەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا  ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییه جەنگ ڕابگرێت و نایەوێت گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا بدات.

چاودێرانی سیاسی وەهای بۆدەچن کە سەرۆکی ڕوسیا، ئامادەنییە دەستبەرداری جەنگ بێت، تاوەکو
ئەو ناوچانەی دیاریکردووە داگیریان نەکات، لە بەرامبەریشدا ترامپ دەیەوێت سزای دانانی باجی ١٠٠٪ بسەپێنێت بەسەر چین و ھیند، کە نەوت لە ڕوسیا دەکڕن، ئەگەربێت و پۆتین ئامادەنەبێت داواکەی ترامپ جێبەجێ نەکات.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕوسیا باسیان لەوەکردووە، هۆکاری پێداگیریەکانی پۆتین لەسەر بەردەوامیدان بە جەنگ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە،کە سەرۆکی ڕوسیا پێیوانییە سزاکانی ئەمەریکا بەهیچ شێوەیەک کاریگەری هەبێت لەسەر وڵاتەکەی، بۆیە بەردەوام دەبێت لە داگیرکردنی ئۆکرانیا.