ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، دەرچوانی بەشی پزیشکی پەرەستاری زانکۆی سلێمانی ئەوانەی کارتی زانیارییان سنوری ناوچەجێناکۆکانی مادەی ( ١٤٠ ) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ دامەزراندنیان لە بەشە پزیشکیەکان لەسەر حکومەتی عێراق.
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕانگە ڕایگەیاند:"پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لینکی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچوانه كارانەكرا .
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێراق و ئەنجومەنی ڕاژە ( مجلس الخدمە ) عێراقمان کرد ولەلایەن دکتۆر ( محی مرتضی قزوینی ) وستافى ئەنجومەنی ڕاژە ( مجلس خدمه ) پێشوازیمان لێکرا .
وتیشی:"پاش گفتوگۆکردن و گەیاندنی کێشەی ئەو دەرچوانە هەر ئەمڕۆ ئەو لینکە کاراکرا بۆ ئەو دەرچوانەی کەوا دەرچوی بەشی پەرستاری زانکۆی سلێمانین و کارتی زانیارییان سنوری مادەی ( ١٤٠ ) بەمەبەستی ناوتۆمارکردن بۆ دامەزراندنیان لە بەشە پزیشکیەکان لەسەر حکومەتی عێراق ده توانن دامه بمەزرێن .
سروە محەمەد ڕەشید ڕونیشیکردەوە:"پاشان لە ئێستادا بەردەوامین لەهەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردن و دامەزراندنی ( سێ یەکەمەکانی ) هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ لێکتێگەیشتنی باشمان هەبوو لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق ( مجلس الخدمە )
لە ئێستادا کاری تەواوەتی لەسەر کەیسەکانیان كراوه و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا سێ یەکەمەکان دابمەزرێن .