ڕوانگە - پسپۆڕێکی بواری ئابوری ڕایدەگەیەنێت:" عێراق بە فەرمی كەوتووەتە ناو بازنەی ئامانجەكان لە چوارچێوەی ستراتیژی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا و ئەگەر كۆنگرێسی ئەمریكا ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بكات كە ئامانجی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی غازو کارەبای ئێران بۆ عێراق، ئەوا عێراق (40%) توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە دەستدات، كە زیاتر لە (11) هەزار مێگاواتە.
مەرسومی ڕونیشیکردۆتەوە:"ئێران غاز بۆ عێراق هەناردە دەکات لە ڕێگەی بۆرییەکی 590 کیلۆمەتری لە ڕێگەی دوو هێڵەوە، یەکێکیان بەرەو بەغداد دەڕوات، ئەوی دیکەیان بەرەو شاری بەسرە دەڕوات، ئەو هێڵەی بەرەو بەغداد دەڕوات تیرەکەی 42 ئینجە و لە شاری سەلوییە تا شاری نەفت شەهر لەسەر سنوری ئێران و عێراق درێژ دەبێتەوە٫ وە درێژبوونەوەكەی لە ناو خاکی عێراقدا نزیکەی 120 کیلۆمەترە، بە پارێزگای دیالەدا تێدەپەڕێت، لەوێدا بەسەر سێ لقدا دابەش دەبێت ، غاز بۆ سێ وێستگەی کارەبا دابین دەکات: یەکێکیان لە دیالە و دوو وێستگەی لە بەغداد."
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری باسی لەوەشکردووە:" لە سەرەتای ئەو گرێبەستەی کە لە بەغداد (تەمموزی ٢٠١٧) و بەسرە (حوزەیرانی ٢٠١٨) واژۆ کراوە، ئێران نزیکەی (٥٢) ملیار مەتر سێجا غازی بە بەهای (١٥) ملیار دۆلار هەناردەی عێراق کردووە."