ڕوانگە - لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵیەکان لە هەرێمی کوردستان و
هەوڵدان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان، عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، ڕایدەگەیەنێت:"ئهوهى دهگوزهرێت كارەساتێكى گەورەیه، ئهوهى دهگوزهرێت بزنسی ڕەشو قاچاخه بۆ هێنانی شێرپەنجە بۆ ههرێم".
عەلی حەمەساڵح، ڕونیشیکردۆتەوە، "دوای لێکۆڵینەوەی ورد، چوینە گروپی بازرگانیەکە، دەسەڵات (10 مادەی) قەدەغەکراو بۆ بازرگانەکان بەقاچاخ داخڵ دەکات، کە دەبنە هۆکاری توشبونی شێرپەنجەو چەندین نەخۆشی تر".
دەشڵێت، "لەپاش چەند ساڵێکی دیکە نەخۆشییە کوشندەکان چەند هێندە دەبن، زیاتر لە 10 مادەی زیانبەخش بۆ ژینگەو ڕاستەوخۆ بۆ تەندروستی مرۆڤ ڕۆژانە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان، بەبێ گومرک بەبێ پشکنین، گوایە بەنزینی پێ چاکدەکرێت".
عەلی حەمەساڵح جهخت لەوەدهكاتهوه، "لەچەندین گۆڕەپانی بێ مۆڵەت ئهو مادانه بەتێکەڵکردنیان لەگەڵ نەفتادا، دەیانكهن بەبەنزین!، ئەو مادانەش بریتین له(ئارۆ، میسانۆل، ئیسانۆل، ڕیفۆرمەیت سوک، ڕیفۆرمەیت قورس، زایلین، تولوین، MTBE، تەنەرو مەسیل ئەسیتەیتو قوڕسی تەبرێز)".
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، "ئەو مادانە هەمویان V. O. C، واتە: بەئاسانی دەبنە هەڵمو دەچنە هەواوەو لەڕێگەی هەواوە ڕاستەوخۆ هەڵدەمژرێت، دواتر کێشە بۆ سییەکانو هەناسەدان دروستدەکات! ئەمە جگەلەوەی خانەکانی شێرپەنجە چالاکدەکات بەتایبەت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ڕاستەوخۆ مامەڵە بەم مادانەوە دەکەن".
سهبارهت بهمهترسیهكانى زیاتر دهڵێت:"ئهو مادانه لەکاتی سوتانیشیدا، جگەلەوەی ژینگە پیسدەکاتو هەوا پیسدەبێت؛ جارێکی دیکە لەپاشماوەکەی تێکەڵی هەوا دەبێتهوه، بەشێکی مەوادی ئۆرگانیکین بچێتە لەشەوە دەبنە هۆکار بۆ دروستبونی شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی بۆری هەناسەو دەیان نەخۆشی دیکە درێژخایەن".
لهكۆتایشدا ئاماژهى بهوهكردوه، "هیچ دەسەڵاتێک هەیە لەدونیا بۆ پارە ئاوا لەهاوڵاتی خۆی بکات، تاوانمان چییە خۆمانو کەسوکارمان توشی شێرپەنجە بکەن".