ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لە سلێمانی 100% زیاد بووە.
وەزارەتی کارەبا ڕونیکردۆتەوە:"بە پێی ئاماری بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە ڕێژەی (100%) زیاد بووە.
وەزارەتی کارەبا، ئاماژەی بەوەشکردووە:" تا ئێستا (1033) بەشداربووی کارەبا لە وزە نوێبووەکان لە سلێمانی تۆمار کراون و زیاتر لە 23 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن.