ڕوانگە - عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران  ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پارێزگاری و پشتگیری لەو هاوپەیمانێتییە دەکات کە لەگەڵ حزب‌الله هەیەتی، ئەم لێدوانەی عێراقچی، دوای ئەوەهات، کە حزب‌الله پلانی حکومەتی لوبنان بۆ دانانی چەک ڕەتکردەوە.

وتیشی:" ئێمە لە دوورەوە پشتگیری لە حزب اللە دەکەین و  هەموو ئەو بڕیارانەی کە لەم بارەیەوە دەدرێن، جێبەجێ کردنەکەی لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ حزب‌الله، بەڵام لە بڕیارەکانیانا دەستێوەردان دەکەین."

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد:"هەوڵدان بۆ دانانی چەک بە حزب‌الله بابەتێکی نوێ نییە، هەوڵی هاوشێوە لەمەوبەر خراوەتەڕوو، و هۆکارەکانیشی ڕوونن، چونکە چەکی بەرگری کاریگەری خۆی بۆ هەمووان لە مەیدانی شەڕدا سەلماندووە."

عەباس عێراقچی ئاشکرایشیکرد:" دوای ئەو شکستەی کە بەسەر حزب اللە دا هات لە جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل، لە ئێستادا لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان."