ڕوانگە - بەبێ ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لە میانەی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی نێوان تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و  شاندی وەزارەتیی دارایی هەرێم،  لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم، کە ماوەی دوو کاتژمێرە بەردەوامی هەیە،  تیایدا چەند بابەتێک گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی سێ پرسی گرنگەوە دەستپێکردووە، ئەگەر هەردوولا لەسەر ئەو پرسانە بگەنە ڕێککەوتن ئەوا تەیف سامی مووچە دەنێرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، تەوەری یەکەم بریتییە لەوەی کە عێراق داوایکردووە لەسەر هەژماری من بانکەکانی رەشید و رافیدەین بەشداریی لە پڕۆژەکەدا بکەن، هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی دەربڕیوە بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی هەژماری من.
هاوکات تەوەری دووەمیش تەجاوزاتی ئەو خەرجیانەیە لە بودجەی تەشغیلی داوا دەکات، تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ کە بەغدا داوای سەدا 50ی تەواوی داهاتی ناوخۆ دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەم داواکارییە بە پێشێلی دەستور ناودەبات و دەبێت بەپێی ماددەی 21ی دەستور جێبەجێبکرێت.