ڕوانگە - دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 7ی ئایاری 2025 شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم گەرانەوە هەولێر و بە گوێرەی زانیاریەکان چاوەڕێی دەرئەنجامی
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکششەمە دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان هەردولا دوو راپۆرتی جیاوازیان نووسیوە و بریارە بدرێتە تەیف سامی تاوەکو لەکۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە بخڕێتەروو.
شایەنی باسە خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا خۆی لە دووخاڵدا دەبینێتەوە، ئەوانیش بریتین لە:
١- هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە ئامادەیە لەسەدا ٥٠ داهاتی فیدراڵی( باج و گومرگ و رسومات) بداتە بەغدا بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق داوای لەسەدا ٥٠ تەواوی داهاتی نانەوتی دەکات.
٢- وەزارەتی دارایی عیراق پێشنیازی کردووە دۆسیەی هەژماری من بدرێت بەبانکی رافیدەین و مانگانە لەرێگەی بانکی رافیدەینەوە پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکەکان.
لەکۆتایدا ناردنی مووچەی مانگی ٦ بەستراوەتە بە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێ بریاری کۆتایی دەدرێت.