ڕوانگە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی2-8-2025 تا 8-8-2025، بڕی 9 ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە و بەوەش بە نزیكەی بۆ نیوە كەمی كردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاندووە، بڕی 9 ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە، بەجۆرێك كە %63ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %37ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو داهاتی سنووری سلێمانی 16 ملیار دینار بووە و بەوەش لەم هەفتەیەدا بە بڕی زیاتر لە 6 ملیار دینار و بەڕێژەی 41% كەمی كردووە.