ڕوانگە - سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:"لە هەڵمەتێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن لەناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی ، توانرا (٧) دەرۆزەكەر لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی دەستگیربكرێن  كەلەسەر ئەو ڕێگایە دەوەستان .

وتیشی:" لە ئێستا سەرجەمیان كە ژمارەیان (٧) كەسە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە ."