ڕوانگە - ئەگەرچی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران - ئیسرائیل، تاڕادەیەک زیانی ماڵی و گیانی بۆ ئێرانییەکان هەبوو، بەڵام بەدیوێکی دیکەدا ئێرانییەکان، ژیرانە سودیان لەم جەنگە چاوەڕوان نەکراوە وەرگرتوو هەر ئەمەش بوو بەهۆکاری کۆمەڵک گۆڕانکاری گرنگ لە ڕێزی سوپا و سەربازی ئەو وڵاتەدا.
سەرەڕایی ئەوەی جەنگەکە بوو بەهۆی کوژرانی چەند سەرکردەیەکی بەرزی ئێران، بەڵام بەدیوییەکی دیکەدا دەستکەوتێک بوو بۆ ئێرانیەکان کە وایکرد، دوای تەواوبوونی جەنگەکە، کەمو کورتییه سەربازی، ئابووری، و سیاسییەکان بە ئاسانی دەستنیشان بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.
جەنگی 12 ڕۆژەبوو وایکرد دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیار بدەن گۆڕانکاریی بنیاتنەر لە دەزگا سەربازی و ئاسایشییەکاندا بکەن. لەوانە، سەرکردایەتی ئێران چەند فەرماندەیەکی نوێی دەستنیشانکرد بۆ جێگرتنەوەی هەموو ئەو سەرکردانەی کە لەو جەنگەدا کوژران، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕێکخستنی سەربازی، ئێران بڕیاری دا ئەنجومەنی باڵای بەرگری زیندوو بکاتەوە.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکان گەڕانەوەی عەلی لاریجانی بوو، کە ئەم سیاسەتوانە بە ڕۆڵێکی نوێ گەڕایەوە ناو سیستەمی دەسەڵات.
شایەنی باسە ئەم گۆڕانکارییانە نیشانەی ئامادەبوونی ئێرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە نوێیەکانو هەموو ئەو ڕووداوانەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا ڕووبدەن.