ڕوانگە - دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل بڕیاریدا لەبارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لەغەززە، لە ئێستادا ئەو بڕیارە بووە بە مایەی نیگەرانی لای هەریەکە لە وڵاتانى (ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نیوزلەنداو بەریتانیا)وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بەتوندی ئیدانەی بڕیارەکە دهكهن.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا وەزیرانی دەرەوەی هەر پێنج وڵات ڕایانگەیاند، "ئەو پلانەی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە، هەربۆیە داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەین چارەسەرێکی بەپەلە بدۆزێتەوە بۆ سیستەمی تۆمارکردنی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێمە بەیەکگرتویی پابەندین لەجێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت لەڕێگەی دانوستانەوە".
هەڵوێستی ئەو وڵاتانە دوای ئەوەهات، حکومەتی ئیسرائیل دوێنێ هەینی، پلانەکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتهكهى بۆ داگیرکردنی غەززە پەسەندکرد.
ئهو هەنگاوەی ئیسرائیل شەپۆلێکی ڕەخنەی ناوخۆییو نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، چاودێرانیش هۆشداریدەدەن لەوەی، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەغەززە، ژیانی زۆر لەفەڵەستینییەکانو بارمتە زیندوەکانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.