ڕوانگە - لە ڕۆژی ڕۆژنامەنوساندا، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند:" ئێران موڵکی هەموو ئێرانییەکانە."

 شەممە 9ـی ئابی 2025، لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تۆڕی هەواڵی خەبەری ئێرانی کرد و ڕایگەیاند:" ئێران موڵکی هەموو ئێرانییەکانە، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانیشی لە میدیاکارانی تۆڕی هەواڵیی خەبەر پیرۆز کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران، باسی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی جەنگی 12 ڕۆژەی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ ئیسرائیل، ئاماژەی بە ڕۆڵی دامەزراوەکانی میدیا کرد کرد لە یەکخستنی و یەکڕیزی گەلی ئێران.

پزیشکیان وتیشی:" ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر ئێران و بە کوشتنی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هاووڵاتییان، ئیسرائیل خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای کرد، بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگرییان، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا."