ڕوانگە - کۆمپانیای داناگاز ڕایگەیاندووە:" کە ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە گەیشتۆتە ١٧١ ملیۆن دۆلار، ئەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە.
داناگاز ڕونیشیکردۆتەوە:"بەرهەمهێنانی گاز زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێی سێجا بووە و نۆژەنکردنەوەی پێداویستی لە چارەکی دووەمدا تەواو بووە و بەرهەمهێنان ئاساییە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" پڕۆژەی KM250 (کێڵگەی کۆرمۆ) خێراتر لە کاتی خۆی تەواو دەبێت و بەرهەمی گاز ٥٠٪ زیاد دەکات ئەگەر تەواو بێت.
باس لەوەشکراوە:" لە کێڵگەی چەمچەماڵ دا ١٦٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنران کراوە و ئامانج بەرهەمهێنانی ٧٥ ملیۆن پێی سێجا گازە لە ڕۆژێکدا.
شایەنی باسە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، بەرهەمهێنانی گاز ٧٥٪زیادی کردووە و کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات بەردەوام بێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنان و داهات.