ڕوانگە - ڕوانگەی سوری، ئاشکرایدەکات، ئەمریکا کەلوپەلی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، نزیکەی ٤٠ کاروانی سەربازی ئەمریکا گەیشتە بنکەی سەربازی خەراب ئەلجین لە ڕمێلان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی چەند ڕێکارێکی ئەمریکایە کە تێدا بوونی سەربازی خۆی لەو ناوچەیە بەهێزتر دەکات و لە ماوەی ڕابردووش کەرەستەی سەربازی ڕەوانە کردوەن.
هەر لەم ساڵیش لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە ژمارەیەکی زۆری چەک و کەرەستەی سەربازی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کراوە.