ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێ کەس برینداربوون.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" شەوی دووشەمە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە لەسەر ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی ڕزگاری پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمێلەکە و سەرنشینێکی، لەگەڵ لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەدا برینداربوون."

وتیشی:" پاشان بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا."

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە."