ڕوانگە - ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا درەنگانی شەوی رابردو، لەسەر داوای حکومەتی سوریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکە، دیمەشق داوای کردوە کۆبونەوەکەی پاریس کە بڕیار بو (14) ئەم مانگە لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بەڕێوەبچێت، بگوازرێتەوە بۆ دیمەشق، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن ئیلهام ئەحمەدەوە رەتکراوەتەوە.
رەتکردنەوەی داواکەی ئەسعەد شەیبانی لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا حکومەتی سوریا رەتی کردبوەوە کە کۆبونەوە لەگەڵ هەسەدە بکات بەتایبەت دوای کۆنفرانسەکەی حەسەکە دەسەڵاتدارانی سوریا ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەیان بە لەباربردنی دانسوتانەکان ناوبردو دوێنیش هیزی زۆری سوری رەوانەی ناوچەکانی نزیک لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کردبو.