ڕوانگە - لەهێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی، دوو ئەندامی ئاسایش لەشێخ مەقسود و ئەشرەفیە بریندار بون.

 هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ (ئاسایش) لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حکومەتی کاتیی سوریا لە دەوروبەری شێخ مەقسود، خاڵێکی ئەمنیی ئاسایشی کردوەتە ئامانج.

 ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بەسەر گەڕەکە کوردییەکان و ئەو ناوچانەی هێزە کوردییەکانی تێدایە دەسوڕێنەوە، بەڵام ئەمە یەکەم هێرشە بۆ سەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لە وای رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سوریا لە نیسانی ڕابردودا.

 ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو شاندێكی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ گفتوگۆكردن گەیشتە دیمەشق.