ڕوانگە - دوو رۆژه شاندێكی باڵای حكومه‌تی نوێی سوریا، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدای پایته‌خته، بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆبوونه‌وه و دیداری چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ به‌پرسانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، كه ره‌نگه ئه‌و زیندكردنه‌وه‌ی ببێته هۆی زیاتر خاوكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، گورزێكیش بێت له ئابوری عێراق له بورای بۆری نه‌وتیدا.
شانده‌كه‌ی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی "محمد البشیر" وه‌زیری وزه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ "حیان عبدالغنی" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌بواری نه‌وت و پرسه ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدا، ئامانجی دیمه‌شق له‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه پێداگری زۆره له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه و كاركردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك و به‌نده‌ری بانیاس له سوریا. هه‌روه‌ك عێراقی به‌چاوی بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پرۆژه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی دۆخی ناوخۆیی سوریا و باری ئه‌منی ئه‌و وڵاته سه‌قامیگری به‌خۆیه‌وه ببینێت.
مێژووی دروستكردنی هێڵی بۆری نه‌وتی نێوان كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و به‌نده‌ری بانیاس له سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، درێژی ئه‌م هه‌ڵه 800 كیلۆمه‌تره له كێڵه‌ی كه‌ركوكه‌وه بۆ سه‌ر به‌نده‌ری بانیاس له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له باكوری رۆژئاوای سوریا، زیاتر له 22 ساڵه له‌كاركه‌وتووه و زیانی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام بیرۆكه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بانیاسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2023 پاش وه‌ستانی هه‌ناده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تۆركییه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خێراتر كرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی نێوان عێراق و توركیایه، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، له‌لایه‌ن توركیاوه.
ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" بڵاویكردۆته‌وه، كه "محمد البشیر" وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی دووباره شیاندنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنی هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-بانیاس-ه.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان پێكراوه، شانده‌كه‌ی سوریا، داوای بڕه نه‌وتێكیان له حكومه‌تی عێراقی كردووه، بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی وڵات، هه‌روه‌ك پلانی دانانی پاڵاوگه‌یه‌كی نوێی نه‌وتیییان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی سوریا بكاته وڵاتێكی هه‌نارده‌كاری به‌رهه‌م نه‌وتییه‌كان.
عێراق پاش ئه‌وه‌ی توركیا رێكه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، قه‌ریحه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی "البشیر" بۆ به‌غدا ئاره‌زوویه‌كی یه‌ك لایه‌نه نییه، وه‌ك رابردوودا "یاسین شریف الحجیمی" هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی عێراق له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی "حیان عبدالغنی" جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری وزه‌ی سوریا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی لێگه‌شتن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه به‌ناو خاكی سوریا بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوری.
به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا هێڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان راگیراوه، پێویستی به لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ سوریا و، ته‌نانه‌ت لوبنانیش _له‌ڕێگه‌ی سوریاوه بۆ سه‌ر ده‌ریا هه‌یه_ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌ئه‌گه‌ری زندووكردنه‌وه‌ی هێڵی كه‌ركوك بانیاسی سوریدا، ئه‌گه‌ر كۆتایی هاتن یان به‌ته‌واوی لاوازبوونی هێڵی كه‌ركوك جه‌یهانی توركی هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی عێراق ده‌توانێت له‌سه‌ر خاكی خۆیه‌وه بگاته رێڕه‌وی ئاویی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی باشی له‌گه‌ڵ راكێشانی بۆری نه‌وت بۆ هه‌نارده‌كردن، لێ هێشتا له‌م كاره بێهیوا و نائۆمید نه‌بوو، هێڵی كه‌ركوك-بانیاس له پارێزگای ته‌رتۆسی سوریا، له ساڵی 1982 ه‌وه داخراوه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیش له ساڵی 1986 و دواتر له ساڵی 1990 هێڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له قه‌زای زوبێره‌وه به درێژایی 1568 كیلۆمه‌تر راكێشا، كه توانای هه‌نارده‌ی یه‌ك رۆژی 1.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه، كه تێچووه‌كه‌ی ئه‌وكات 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بووه، له پاره‌ی نه‌وتی عێراق، سعودییه‌ش له‌ساڵی 2001 به‌بیانوووی هه‌ڕشه و كاری دوژمنانه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت. كه‌چی عێراق له‌م كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌دا هیچ گه‌ره‌نییه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و راگرتنی ئه‌و بۆرییانه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا تاوتوێ نه‌كردووه.
سه‌رباری ئه‌و زیان و ئه‌زمونه تاڵانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی وڵاتانه‌وه هه‌یه، هێشتا له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی ده‌رودراوسێ _له‌نمونه‌ی سوریا_ تاوتوێی پلانی هه‌مه‌چه‌شن و زیادكردن ده‌روازه‌ی نه‌وتی خاوده‌كات، نه‌رمی ده‌نوێنێت له‌باره‌ی هه‌نارده‌وه، له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سوریا رێككه‌وتووه كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ تاوتوێی ئه‌و پرسه پێكبهێنرێت و راوێژ به پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، به‌لای عێراقه‌وه زۆر گرنگ پڕبایه‌خه، پلانی گه‌یاندنی بۆری نه‌وتی عێراق لوبنان-یش هه‌یه.