ڕوانگە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٨/١٣ بەرپرسانی عێراق ڕایانگەیاند، بەرگری لە ڕێککەوتنی ئاسایشی لەگەڵ ئێراندا دەکەن، ئەمەش نیگەرانی وتەبێژی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بەدوای خۆیداهێنا، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ڕونیان کردەوە، ئەم ڕێککەوتنە بەشێکە لە هاوکاری دوو لایەنە بۆ پاراستنی ئاسایش و چاودێری سنورەکان.
قونسوڵی عێراق لە واشنتۆن ڕایگەیاند:" عێراق مافی خۆیەتی لەگەڵ هەر وڵاتێکدا کە بییەوێت یاداشت و لێکتێگەیشتن واژوو بکات، چونکە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و سەربە سیاسەتی هیچ وڵاتێک نییە. پەیوەندییەکی باش و هاوکاری لەگەڵ زۆر وڵات هەیە."
لای خۆشییەوە، تامی برۆس، وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا،نیگەرانی خۆی لەو یاداشتەی نێوان ئێران و عێراق دەربڕی و ئاشکرایکرد:"ئەمریکا بەرەنگاری هەر ڕێککەوتنێک دەبێتەوە کە بەرامبەر ئامانجەکانی ئێمە بێت یان پێکهاتە ئاسایشییەکانی عێراق توندتر بکات."