ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و خێراى با 10– 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ڕونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، 14-8-2025، ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، خێرای با وەکوو ئەمڕۆ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 48 پلەی سیلیزی