ڕوانگە - ئەمڕۆ پێنج شەممە پێکدادانی سەربازی لەنێوان سوپای سوریا و هێزەکانی "هەسەدە" لە شاری دێرەزور ڕوویدا، هاوکات هۆزە عەرەبییەکانی پارێزگاکەش هێرشیان کردووەتە سەر شەڕڤانانی هەسەدە.
سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، کە هەسەدە بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی حکومەتی سوریا بە پشتگیری کردنی ئەوگروپە چەکدارانەی کە لەلایەن تورکیا وە پشتگیرییان لێ دەکرێت و پێیان وایە ئەوانە هەڕەشەیەکن بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان حکومەت و هەسەدە.
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە:" بەهۆی ئەو پێکدادانانەوە زیاتر لە پێنج هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون و چوار سەربازی هەسەدە دەستگیرکراون