ڕوانگە - وانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، زیاتر لە ١٦٠ بارهەڵگری سەربازیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە ڕویان لەرۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كردوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ، لەماوەی ئەم مانگەدا نزیكەی ١٧٠ بارهەڵگری سەربازیی ئەمریكاو هاوپەیمانان كەلوپەلی جەنگیی و لۆجستیان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان گواستوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەدا ٣٨ بارهەڵگر و لەرۆژی ٦ی هەمان مانگدا ٣٧ بارهەڵگری پڕ لەچەك و تۆپهاوێژ و ١٥ بارهەڵگری تری باركراو لە زریپۆش و ٢٠ بارهەڵگریتر لە سەكۆی كۆنكرێتی و سوتەمەنی گەیەنراونەتە رۆژئاوای كوردستان .
جەختیشكراوەتەوە كە هەر لەماوەی ئەم مانگەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەبەشداری هێزەكانی هەسەدە چوارجار مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە.