ڕوانگە - هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٥ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزەر له کاتی گەڕانەوەی له ناحیەی بیاره، لەسەر رێگای سەرەکیی بیاره ـ خورماڵ نزیک نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت، ئەو شۆفێرەی گیانیلەدەستداوە، تەمەنی ٣٠ ساڵە و دانیشتووی سەیدسادقە.