ڕوانگە - سەرەڕایی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ پوتین لە ئالاسکا، سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە زیلینسکی دەکات، کە ڕێککەوتن بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئامۆژگاریی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینای کرد کە "رێککەوتنێک بکات" ئەم ئامۆژگارییەی ترەمپ دوای ئەوەدێت کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین لە ئەلاسکا نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

لە بەرامبەردا ڤلادیمیر پووتین، هۆشداریی دا کە ئۆکراینا و ئەورووپا "هیچ بەربەستێک دروست نەکەن"
و "هەوڵی تێکدانی ئەم پێشکەوتنە نوێیە لە رێگەی وروژاندن یان فێڵی پشت پەردەوە نەدەن."