ڕوانگە - لێدوانێکی جێگری سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتیی، کە تیایدا پشتگیری لە ڕژێمی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت:خودا "حساب بۆ من دەکات کە لەگەڵ ئیسرائیل بوەستم، نیگەرانی لای بەرپرسانی ئێران دروست دەکات و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت:"دادگای نێودەوڵەتی بەم لایەنگرییە ئاشکرایەی متمانەی خۆی لەدەست دەدات".
کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە: "پێشێلکاری شۆککەری ئەخلاقی دادوەری: جێگری سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتیی... دادپەروەری بە ئاشکرا لایەنگری ئیسرائیلە، ڕژێمێک کە چەندین دۆسیەی لەبەردەم دادگادا هەیە”.
غەریبابادی باسی لەوەشکردووە، "ئەم لایەنگرییە ئاشکرایە متمانەی دادگای نێودەوڵەتی تێکدەدات و بنەمای بنەڕەتی بێلایەنی دادوەری پێشێل دەکات".