ڕوانگە - شارەزایەکی بواری وزە،  ڕایدەگەیەنێت:" کە عێراق نزیکەی ٧٥٪ی نەوتەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیا وەک چین و هیندستان، هەناردە دەکات، کە زۆربەیان لە بەندەری بەسرە دەفرۆشرێن."

دورەید عەبدوڵڵا شارەزای بواری وزە، ڕونیکردەوە کە هۆکاری ئەمەش خێرایی و هەرزانی گواستنەوەی نەوتە لەم ڕێگەیەوە، هەرچەندە ئێستا ناتوانرێت بڕی هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتانە زیاد بکرێت، چونکە بازاڕی ئاسیا پڕە و پێویستی بە زیادکردنی هاوردەی نەوت نییە."

وتیشی:" عێراق لە چەند ڕێگایەکی دیکەوە و بەبڕی جیاواز نەوت هەناردەی جیهان دەکات لەوانە،
١٠٪ لە ڕێگەی بۆری نەوتی میسر (دەریای سوور) هەناردە دەکرێت، بەڵام تێچووی گواستنەوە ١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک گرانترە، هەروەها ٣٪ بۆ ئەورووپا دەچێت و ٧٪ بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێت، هەروەها
٥٪ بۆ تونس و باشووری ئەفریقا دەڕوات. "

دورەید عەبدوڵڵا، شارەزای بوری وزە پێشنیاری نۆژەنکردنەوەی هەردوو بۆری نەوتی (بێجی-کەرکووک و کەرکووک-بانیاس) کرد بۆ  کەمکردنەوەی تێچوو و زیادکردنی هەناردەی نەوت.